دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی درێژكردنه‌وه‌ی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە

  2023-05-03  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی سەبارەت بە یاساییبوون یاخود نایاساییبوونی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە

بە پێی ماڵپەڕی رەسمی دادگای باڵای فیدراڵی، ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی سەبارەت بە یاساییبوون یاخود نایاساییبوونی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە، لەو سکاڵایەدا کە لەدژی سەرۆکی پەرلەمان تۆمارکراوە، داواکراوە یاسای درێژکردنەوەی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان پوچەڵبکرێتەوە کە لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ دەرچووە و ماوەی کاری پەرلەمانی بۆ ساڵێک درێژکردووەتەوە، بە پاساوی ئەوەی یاساکە دژی ماددەکانی (٥ و ٢٠)ی دەستورە و زەوتکردنی مافێکی دەستورییە کە لە ماددەی ٥١ لە یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ساڵی ١٩٩٢دا ھاتووە. تائێستاش شەش جار دادگای فیدراڵی سەبارەت بە تەمەنی پەرلەمانی کوردستان کۆبووەتەوە وھیچ بڕیارێک نەدراوە.


ڕیکلام