حەوت ئەندامی پەرلەمانی کوردستان دەست لەکاردەکێشنەوە

  2023-05-15  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
پەرلەمانی کوردستان رۆژی چوارشەممەی دیاریکرد بۆ دەستپێکردنیەوەی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان و بریارە دەستلەکارکێشانەوەی حەوت پەرلەمانتار بخرێتە دەنگدانەوە

بەپێی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە، پەرلەمانی کوردستان لەکۆبوونەوەکەدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای (بەرکارکردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی شووشتنەوەی مایە و مایەدارکردنی تیرۆر) دەکات، هەروەها خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازەیاسای بەخاوەنکردنی ئەو زەوییانەی کە لە سنوری شارەوانییەکان زێدەڕۆییان لەسەر کراوە دەکات، لەگەڵ خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازەبڕیاری (تایبەت بە بەخاکسپاردنی شەهید).

تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەی، پەرلەمان دەنگ لەسەر داواکاری دەستلەکارکێشانەوەی حەوت ئەندامی پەرلەمان دەدات.

بڕگەیەکی دیکەی کارنامەی کۆبوونەوەی پەرلەمان بریتییە لە دەستلەکارکێشانەوە و دانانی چەند پەرلەمانتارێک لە لیژنە هەمیشەییەکانی پەرلەمانی کوردستان.


ڕیکلام