محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق، لەشاری جددەی سعودیە لەگەڵ ڤۆڵۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراینا کۆبووەوە.
نووسینەگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، لەکۆبوونەوەکەد پەیوەندیە دووقۆڵیەکانی نێوان هەردوو وڵات باسکران و سوودانی جەختی کردەوە کە پێویستە پشت بەڕێگاکانی دیبلۆماسی ببەسترێت و دەرفەت بەدیاڵۆگ بدرێت بۆئەوەی بگەن بەچارەسەریەکی ئاشتیانە لەئۆکراینا و دوورکەوتنە لەئاڵۆزی زیاتر.
لایخۆشیەوە زیلینیسکی بانگهێشتی سەرۆکوەزیرانی عیراق کرد بۆ ئەوەی سەردانی ئۆکراینا بکات، و ڕۆڵی سەرەکی عێراق لەناوچەکە و هەوڵەکانی بۆ پشتگیریکردنی ئاسایش و سەقامگیریەکەی بەرزنرخاند.