عەباس فەتاح: ئەوەی لە رۆژنامەی "وەقائع" بڵاوکراوەتەوە ھیچ بەهایەکی یاسایی نییە

  2023-05-23  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەبارەت بە دانیشتینی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی هەموارکردنەوەی یاسایی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان، جێگری سەرۆکی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، بڵاوکردنەوەی بڕیاری کاراکردنەوەی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم لە رۆژنامەی وەقائیع هیچ بەهایەکی یاسایی نییە.

عەباس فەتاح جێگری سەرۆکی لیژنەی یاسایی رایگەیاند، بڵاوکردنەوەی زانیاری بە ناوی بڕیاری کاراکردنەوەی کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان لە رۆژنامەی رەسمی وەقائعی کوردستان هیچ بەهایەکی یاسایی نییە، لەبەرئەوەی بەهیچ شێوەیەک ڕێکاری یاسایی خۆی بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستانی نەبڕیوە.

هەروەها، پێشتر رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، دوای کۆتایی هێنان بە دانیشتنی رۆژی دووشەممەی پەرلەمان، هیچ دەرئەنجامێکی ئەو دانیشتنە دوای دواخستنی بەهای یاسایی و پەیڕەوی نابێت.

وتیشی، هەر نووسراوێک بەبێ واژووی سەرۆکی پەرلەمان بۆ هەر دامەزراوەیەک بنێردرێت هیچ بەهایەکی یاسایی نییە.


ڕیکلام