"ئەم پاشاگەردانیە رۆژانی داھاتوو شاری سلێمانی باجەكەی بەقورسی دەدات"

  2020-07-10  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
یەكێك لە پزیشكەكانی رووبەڕوبونەوەی كۆرۆنا لە سلێمانی نیگەرانی خۆی لەهاتنی دەروێشەكان دەردەبڕێت و دەڵێت: ئەم پاشاگەردانیە رۆژانی داھاتوو باجەكەی شاری سلێمانی بەقورسی دەیدات.

پێشنیار محەمەد پزیشكی پشكنینی پی سی ئار بۆ كۆرۆنا لە نوسینێكدا نیگەرانی خۆی بە دۆخی سلێمانی دەردەبڕێَت و دەڵێت: ئەوەی ئێستا دەگوزەرێت مایە پوچ كردنی ھەموو ئەوانەیە كە شەش مانگە ھەوڵی كۆنتڕۆڵكردنی كۆرۆنا دەدات.
ئەو پزیشك بە ئاماژەكردن بۆ بونی پرسە و قەرەباڵغی ناوشاری سلێمانی وتوشیەیت" زلەیكە لە رووی ھەموو ئەوانەی لەم ماوەیەدا خۆشەویستانیان مرد و نەیان توانی پرسەی بۆ دانێن"
دوای ئەوەی دوێنێ ژمارەیەكی زۆر دەروێشی شێخ محەمەدی كەسنەزانی لە رۆژهەڵایت كوردستانەوە هاتنە هەرێمی كوردستان ئەو پزیشكە باس لەوە دەكات ئەوەی لە سلێمانی دەگوزەرێت "جنێودانە بەو موسڵمانانەی بە ھۆی داخستنی مزگەوتەكانەوە مانگی رەمەزان نەیانتوانی نوێژ بكەن".
پێشیوایە ئەو كاسبكارانەی ماوەی چوار مانگە دوكان و شوێنی كارەكانیان داخستووە رەنج بە خەسار دەبن و دەشڵێت "ئەم پاشاگەردانیە رۆژانی داھاتوو باجەكەی شاری سلێمانی بەقورسی دەیدات ببینن لەمەودوا خەستەخانەكان چۆن جمەیان دێت".



ڕیکلام