جێگری سەرۆكی هەرێم و پارێزگاری سلێمانی پێشوازیان لە تەرمی شێخ محەمەد كرد

  2020-07-10  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
تەرمی شێخ محەمەد كەسنەزانی گەیشتەوە شاری سلێمانی و لەلایەن پارێزگاری سلێمانی و جێگری سەرۆكی هەێم و ژمارەیەكی دیكە لە بەرپرسانی حكومی و حزبی پێشوازی لێكرا.


دوای ئەوەی لە وڵاتی ئەمریكا بە نەخۆشی گیانی لەدەستدا كەمێك لەمەوبەر تەرمی شێخ محەمەد شێخ عەبدولكەریم كەسنەزانی، رابەری تەریقەتی قادریگەیشتەوە فرۆكەخانەی سلێمانی و لەلایەن شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆكی هەرێم و هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمان پێشوازی لێكرا. 
دوای گەیشتنەوەی بە فرۆكەخانەی سلێمانی تەرمەكەی بە ئاپۆرایەكی جەماوەری بەرەو تەكیەی كەسنەزانی لە گەڕەكی بەكرەجۆی شارەكە بەڕێ كرا و شێخێ نوێی تەریقەتەكەش كە شێخ نەهرۆیە لەگەڵ تەرمەكەدا گەیشتەوە شاری سلیمانی بڕیارە تەرمەكەی هەر لەوێ بەخاك بسپێردرێت. 



ڕیکلام