داوا دەکرێت مووچەی هەشت مانگ لە پەرلەمانتاران وەربگیرێتەوە

  2023-07-02  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
رێكخراوێكی تایبەت بە كاروباری پەرلەمان رایدەگەیەنێت، ئەو مووچەیەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان و پەرلەمانتارانی هەرێمی كوردستان دوای بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی وەرگیراون، نایاساییە و پێویستە وەرگیرێنەوە.

سەروەر عەبدولڕەحمان، سەرۆکی ئینستتیوتی‌ په‌ی‌ بۆ په‌روه‌رده‌ و گه‌شه‌پێدان ئەمڕۆ یەکشەممە لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان ناڕاستەوخۆ دانیان بە بڕیاری دادگای فیدڕاڵی بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان ناوە، بەڵام سەرەڕای ئەوەش موچە و ئیمتیازاتی ئەو دامەزراوانە بەردەوامە بوە کە بریتی بوە لە موچە، نەسریە و خانو و شوقەکان کە تیایدا بو.

وتیشی، پێویستە مووچەی مانگی شەشی ئەمساڵ بۆ پەرلەمانتاران خەرج نەكرێت، بەڵام خەرج كرا، پێویست بوو ئەو مووچانەی كە پێشتر بە نایاسایی بۆیان خەرج كراوە، لێیان وەربگیرێتەوە، بەڵام وەرنەگیرایەوە، هەروەها خانوو و شوقەكانیان چۆڵ نەكردووە، سەرەڕای ئەوەی پەرلەمان لە كاردا نییە، بەڵام دوو هەفتە لەمەوبەر 600 ملیۆن دینار نەسریەی بۆ خەرج كراوە.

سەروەر عەبدولڕەحمان رونیکردەوە، پێویستە موچە و ئیمتیازاتی پەرلەمانتاران لە دوای 6ی 11ی 2022وە بگەڕێنرێتەوە چونکە بەهەدەردانی سامانی گشتییە، ئەگەر ئەوکارە نەکەن ئەوا لە رێگەی دادگای فیدڕاڵییەوە سکاڵا تۆمار دەکەین.


ڕیکلام