د. رێواز فایەق: ئەوەی بەرامبەر د.یوسف كرا نایاسایی و ناسیاسی و بگرە ستەمێكی‌ گەورە بوو

  2023-07-02  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای دەکات کە لەماوەی سەرۆکایەتییەکەیدا هیچ نوسراوێکی ئاراستەی دادگای فیدراڵی عێراق نەکردوە و ئەوەی بەرامبەر د.یوسف كرا نایاسایی و ناسیاسی و بگرە ستەمێكی‌ گەورە بوو

نوسینگەی رۆژنامەوانی د. رێواز فایەق سەرۆکی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان  لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، ماوەی ئەو چوار ساڵەی کە لە پۆستەکەیدا بووە، هیچ نووسراوێکی ئاراستەی دادگای فیدڕاڵی نەکردووە جگە لە ڕاسپاردنی پارێزەران، هەر داوایەکیش لەسەر پەرلەمان کرابێت، سەرۆکی پەرلەمان تەنها بە سیفەتی وەزیفەکەی داوالەسەرکراو بووە نەک بە سیفەتی کەسی.‌

 ئەوەشی خراوەتەڕوو، وەک سەرۆکی پەرلەمان، دادگای فیدراڵی هیچ پرسیارێکی سەبارەت بە د.یوسف ئاراستە نەکردووە، چونکە داواکان لە سەر پەرلەمان بوون نەک لەسەر کەسی سەرۆکی پەرلەمان، پارێزەرانیش وەڵامی هەر پرسیارێکیان لە چوارچێوەی کاری پیشەییاندا دابێتەوە، چ بە زارەکی و چ بە لائیحەی داوا، گوزارشت نیە لە ڕای کەسیی سەرۆکی پەرلەمان .

 راشیگەیاندووە، سەبارەت بە رێگری لە د.یوسف محەمەد سادق، ئەوکات و ئێستاش باوەڕی نەگۆڕم ‌ئەوەیە کە ئەوەی بەرامبەر د.یوسف کرا نایاسایی و ناسیاسی و بگرە ستەمێکی گەورە بوو لە پرۆسەی دیموکراتی و ژیانی پەرلەمانی کرا.


ڕیکلام