كۆمەڵی ئیسلامی نەخشەر ڕێگای دەربازبوون رادەگەیەنێت

  2020-07-10  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سبەینێ كۆمەڵی ئیسلامی نەخشە رێگای دەربازبوونی هەرێمی كوردستان لەم دۆخەی ئێستا بڵاودەكاتەوە.

وا بڕیارە سبەینێ عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان، نەخشە رێگایەك بۆ چارەسەری قەیرانەكانی ئەمڕۆی هەرێم لە ژێر ناوی "نەخشەڕێیەكی دڵسۆزانەی ڕوون، بۆ پاراستنی هەرێم لە پتر پووكانەوە و لەنێوچوون" بڵاوبكاتەوە.
كۆمەڵی ئیسلامی وەك هێزێكی ئۆپۆزسیۆنی كارا لە هەرێمی كوردستان خۆی دەناسێنێت، لە نەخشە ڕێگاكەیدا باسی لە رێگاكانی دەربازبوونی دۆخی سیاسی و ئابوری و كۆمەڵایەتی هەرێم لە قەیران ئاشكرا دەكات. 
وەش دوای ئەوەهات كە هەفتەی رابردوو كۆمەڵی ئیسلامی چەند دیدارێكی لەگەڵ هێزە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستان ئەنجامدا بەمەبەستی نزیك بوونەوە رێگاچارەی دەربازبوون لە كێشەكانی هەرێمی كوردستان. 


ڕیکلام