لوقمان وەردی: دەبێت پەرلەمانتارانیش بە چوارساڵ زیندانی حوکم بدرێن

  2023-07-24  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
پەرلەمانتارێکی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، پەرلەمانتاران دەیان یاداشتیان لەبری یەکدی واژۆکردووە و دەبێت پەرلەمانتارانیش بە چوارساڵ زیندانی حوکم بدەن.

لوقمان وەردی ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە سزادانی شیروان شیروانی پەیامێک ئاراستەی حکومەتی هەرێم و دادگا دەکات و دەڵێت، بەپێی خوێندنەوەو بریاری دادوەرانی دادگای هەولێر بێت بۆ ماددەکانی (٢٨٩-٢٩٨ ) لە یاسای سزادانی عێراقی ژمارە ١١١ ساڵی ١٩٦٩ی هەموارکراو ، بەدیاریکراوی لە کەیسی حوکم دانی شێروان شێروانی بە چوار ساڵ زیندانی کردن لەسەر واژۆ یان پەنجە مۆر لە سەر داواکارێک لەجیاتی ھەڤاڵە زیندانی کراوەکانی ،دەبێت زۆرینەی ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان لە سەرجەم خولەکانی پەرلەمان بەچوار ساڵ زیندانی حوکم بدرێن.

دەشڵێت، چونکە پەرلەمانتاران دەیان یاداشت و داواکاری و پرۆژە بریار و پێشنیازە یاسایان لە جیاتی یەکتری واژۆکردوە، لە کاتێکدا پەرلەمان بەرزترین دەستەڵاتی یاسادانانە لە هەرێمی کوردستان .


ڕیکلام