ئورهان پاموك دژی گۆڕینی ئايا سۆفیا یە بۆ مزگەوت

  2020-07-11  | 
ئۆرهان پاموك ڕۆمان نوسی ناوداری تورك و خاوەنی خەڵاتی نۆبڵی ئەدەب
دۆسیە:  جیهان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئورهان پامۆك رایگەیاند، جارێكی تر گۆڕینی شوێنی مێژووی ئایا سۆفیا بۆ مزگەوت، بە واتای ئێمە چیتر عیلمانی نین .

ئۆرهان پاموك  ڕۆمان نوسی ناوداری تورك و خاوەنی خەڵاتی نۆبڵی ئەدەب، سەبارەت بە دووبارە گۆڕینەوەی شوێنەواری كەلەپوری دێرینی ئایا سۆفیا بۆ مزگەوت، "بە واتای بە جیهانمان ووت بە داخەوە چیتر ئێمە وڵاتێكی عیلمانی نیین" .

لە دیدارێكدا لەگەڵ بی بی سی بەریتانی پاموك وتی "بە ملیۆنان هاوڵاتی توركی وەك من عیلمانین دژی ئەو بڕیارەن، بەڵام دەنگیان نابیسترێت ".

پاموك وتیشی "ئەو بڕیارە ئەو شانازیە ناهێڵێت كە هەندێك لە توركەكان دەیانگوت ئێمە عیلمانیەكی موسڵمانین ".

دوێنێ هەینی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا مەرسوومێكی سەرۆكایەتی دەركرد،كە دووبارە ئایا سۆفیای لە شاری ئیستەنبوڵ كردەوە بە مزگەوت و خستیەوە ژێر دەسەڵاتی سەرۆكایەتی كاروباری ئایینی توركیا .

ئەو بڕیارەی سەرۆكایەتی توركیا لە كاتێكدایە، پێشتر دادگای ئیداری باڵای توركیا بڕیارێكی مێژووی حكومەتی ساڵی 1934ی ئەو وڵاتەی هەڵوەشاندەوە، كە شوێنی مێژوویی ئایا سۆفیای لە مزگەوتەوە كردبووە مۆزەخانە .

شوێنی مێژووی ئایا سۆفیا لە ساڵی 537ی زانینی وەك كەنیسەیەك بنیاتنراوە، دوای دەستبەسەراگرتنی عوسمانییەكان بەسەر شاری قوستەنتینییەدا لە ساڵی 1453دا گۆڕدرا بۆ مزگەوت، لە ساڵی 1934 حكومەتی توركیا بە بڕیارێك شوێنەكەی گۆڕی بۆ مۆزەخانە و لەسەرانسەری جیهانەوە سەردانی دەكرێت .

   



ڕیکلام