سەرۆکی شارەوانی کۆیە دەستى لەکار کێشایەوە

  2020-07-12  | 
دۆسیە:  کۆیە
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەهۆی نەبونی بودجەی پێویست بۆ قەزای کۆیە دواى پێنج مانگ لە دەستبەکار بوونى وەک سەرۆکى شارەوانى کۆیە، هۆگر کەیفی دەستلەکارکێشانەوەى خۆى راگەیاند.

هۆگر کەیفی سەرۆکی شارەوانی کۆیە  بە (تۆڕى هەواڵى ژیان)ى راگەیاند، بەهۆی نەبونی بودجەی پێویست بۆ قەزای کۆیە بەفەرمى دەستلەکارکێشانەوەى خۆى پێشکەش بە قایمقامی کۆیە کردوە و داوایکردوە پەسەندبکرێت و کەسێکی دیکە رابسپێردرێت.

وتیشى، یەکیک لە هۆکارەکانى دەستلەکارکێشانەوەى بەهۆى نەبونی نەسریەی پێویستی مانگانەی شارەوانیە، کە چوار ملیۆن و 500 هەزار دینارە ئەوەش بڕێکی زۆر کەمە و بەشی 10%ى داواکاری هاوڵاتییانی سنورەکە ناکات، ئەمە جگە لەوەى کە چەند هۆکارێکى دیکە هەن کاتى خۆى بێت دەیخاتەڕوو

ئاماژەى بەوەشکرد، شارەوانی کۆیە چەندین کێشەی تێدایە پێویستان بە چارەسەرکردنی بنەڕەتی هەیە،  بە تایبەتی لەڕووی زەوی زار و موڵکایەتی.

18ی شوباتی ئەمساڵ هۆگر کەیفی، وەک سەرۆکی شارەوانی کۆیە دەست بەکاربووە، دواى پێنج مانگ لە دەست بەکاربوونى دەستلەکارکێشانەوەى خۆى راگەیاند.



ڕیکلام