شەڕێکی چڕ لە نێوان گەریلاکانی پەکەکە و سوپای تورکیا لە سنوری زاخۆ دەستیپێکردۆتەوە

  2020-07-12  | 
چیای خامتیر لە زاخۆ
 مێهڤان مەجید
لە پێش نێوەڕۆی ئەمڕۆوە شەرێکی چر لە چیای خامتیر و حەفتەنین لە نێوان گەریلاکانی پەکەکە و ھێزەکانی چەکداری سوپای تورکیا دەستیپێکردۆتەوە و بەپێ زانیاریەکان تا ئێستا ١٣ چەکداری تورکیا کوژراون

پەیامنێری تۆڕی ھەوالی ژیان راگەیاند، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەڕ لە نێوان گەریلاکانی پەکەکە و سوپای تورکیا لە چیای خامتیر سەر بە ناحیەی دەرکار و ناوچەی حەفتەنین سەر بە ناحیەی باتیفا لە قەزای زاخۆ دەستیپێکردووە، بەپێ ئەو زانیاریانەی دەست ژیان کەوتوون تا ئێستا ١٣چەکداری سوپای تورکیا کوژراون، بەڵام زانیاری لەبارەی شەهیدوبریندارەکانی گەریلا لەبەردەستدا نییە، و تا ئێستاش شەرەکە بەردەوامە و سات لە دوای سات چڕتر دەبێت.


ڕیکلام