دەزگای ئاسایشی هەرێم: تێکدانی ئارامی و ئاسایشی کوردستان هیچ پاساوێکی نییە

  2023-09-18  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی لەبارەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی عەربەت بڵاوکردەوە و رایگەیاند، تێکدانی ئارامی و ئاسایشی کوردستان هیچ پاساوێکی نیە، دوپاتیشدەکەینەوە هەمووان پێکەوە دەستێکی پۆڵاین دەبین بۆ لەگۆڕنانی مەرامی دوژمنان و ھەموو ئەوانەی چاویان بە ئارامی کوردستان ھەڵنایەت.

دەقی راگەیەندراوەکە... 

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٠٢٣/٩/١٨ پێشێلکردنێکی دیکەی سەروەری خاک و ئاسمانی هەرێمی کوردستان و عێراق بووە هۆی شەهیدبوونی سێ هەڤاڵمان لە هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆری کوردستان، لەکاتێکدا هێزەکانی دژەتیرۆر سەرقاڵی مەشق و ڕاهێنان بوون بۆ زیاتر بەرگریکردن لە خاک و خەڵکی هەرێمی کوردستان.

دەزگای ئاسایشی هەرێم ئیدانەی ئەم کردەوەیەی سەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت دەکات و ڕایدەگەیەنێت، تێکدانی ئارامی و ئاسایشی کوردستان هیچ پاساوێکی نیە، دوپاتیشدەکەینەوە هەمووان پێکەوە دەستێکی پۆڵاین دەبین بۆ لەگۆڕنانی مەرامی دوژمنان و هەموو ئەوانەی چاویان بە ئارامی کوردستان هەڵنایەت.

دەزگای ئاسایشی هەرێم پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان دەکات و هیوای تەندروستیەکی باشتر بۆ برینداران دەخوازێت.

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان


ڕیکلام