عەمار حەکیم: داوا دەكەین لێكۆڵینەوەی خێرا و ورد بكرێت بۆ ئەوەی بەرپرسیارانی ئەو هێرشە دەستنیشان بکرێت

  2023-09-19  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی داوا دەکات، لێكۆڵینەوەی خێرا و ورد بكرێت بۆ ئەوەی بەرپرسیارانی ئەو هێرشەی سەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت دیاریبکرێت.

عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی لە پەیامێکیدا هاوخەمی خۆی بۆ شەهیدانی رووداوەکەی فڕۆکەخانەی عەربەت دەربڕی و رایگەیاند، "ناڕەزایی خۆمان دەردەبڕین بەرامبەر ئەو هێرشەی ئەمڕۆ لە فڕۆكەخانەی عەرەبەتی كشتوكاڵی لە پارێزگای سلێمانی روویدا، گەرمترین پرسە و دڵنەوایی خۆمان ئاڕاستەی كەسوكاری ئەو شەهیدانە دەكەین كە لەم ڕووداوە گیانیان سپارد و نزا دەكەین بریندارەكان چاك ببنەوە ، داوا دەكەین لێكۆڵینەوەی خێرا و ورد بكرێت بۆ ئەوەی بەرپرسیارانی ئەو هێرشە دەستنیشان بکرێت و سەروەری عێراق و ئەمن و ئاسایشی هاوڵاتیان و سەقامگیری پارێزراو بێت".


ڕیکلام