ئاسۆ مامەند: هێرشکردنە سەر دژەتیرۆر، هێرشکردنە سەر تەواوی خەڵکی کوردستانە

  2023-09-19  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئاسۆ مامەند رایگەیاند: بە توندی ئیدانە و رووبەڕووی ئەو پیلانانە دەبینەوە کە دەکرێتە سەر خاکی کوردستان و، هێرشکردنە سەر دژەتیرۆر، هێرشکردنە سەر تەواوی خەڵکی کوردستانە .

لە میانەی بەشداریکردنی لە مەڕاسیمی  بەخاکسپاردنی شەهید هیوا قادر لە کەرکوک، ئاسۆ مامەند، كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان، ئاماژەی بەوەکرد: دەبێت بە توندی رووبەڕووی ئەو پیلانانە ببینەوە کە هەر رۆژەو بە بیانوویەک دەکرێتە سەر خاکی کوردستان و ئیدانەی توندیشی دەکەین. 

هەروەها ئاسۆ مامەند وتی: داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکەین  رووبەڕووی ئەو کارە دڕندانەیە ببنەوە چونکە ئەوە کارێکی ناڕەوا و ناحەقە، دڵنیایی دەدەینە کەسوکاری شەهیدانیش هەر کەسێک دەستی لەو پیلانەدا هەبووبێت رووبەڕووی سزای خۆیان دەکەینەوە و لە خوێنی شەهیدەکانمان خۆشنابین.

کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی راشیگەیاند: هێرشکردنە سەر دژەتیرۆر، هێرشکردنە سەر تەواوی خەڵکی کوردستانە، لە هەرشوێنێکیش رووبەڕووبوونەوە هەبوبێت بۆ پارێزگاری لە خاکی کوردستان کەرکوکییەکان ئامادەبوون و قوربانی زۆریان داوە.


ڕیکلام