جێگری پارێزگاری هەولێر: بڵاوبونەوەی كۆرۆنا لە هەولێر لە كۆنترۆڵ دەرچووە

  2020-07-13  | 
هێمن قادر،جێگری پارێزگاری هەولێر
 تۆڕی هەواڵی ژیان
جێگری پارێزگاری هەولێر رایگەیاند دۆخی هەولێر مەترسیدارە و بلاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە كۆنتڕۆڵ دەرچووە، بەڵام لە رووی چارەسەرەوە تیمەتەندروسیتیەكان بەردەوام لە هەوڵدان.

هێمن قادر، رایگەیاند لەبارەی دۆخی تەندروستی هەولێر رایگەیاند: دۆخەكە دۆخێكی مەترسیدارە كە ژمارەی ڤایرۆسەكە گەلێك زۆر بووە لە هەڵكشانی دووەمی ئەو ڤایرۆسە لەدوای مانگی "ڕەمەزانی پیرۆز" كە هەڵكشانێكی زۆر بوو، بەشێوەیەك بڵاوبۆتەوە كە دەتوانیین بڵێین بڵاوبوونەوەی لە كۆنتڕۆڵ دەرچووە.

ناوبراو لە دیدارێكیدا لەگەڵ دەنگی ئەمریكا وتیشی: ئێمە لەنێوان دوو دۆخداین ، ئەویش خۆپارێزی و قەدەغەی هاتووچۆ هەم ژیان و كار و بژێوی هاوڵاتیان بۆیە بۆ ڕاگرتنی هاوسەنگی لەنێوان ئەو دوو بابەتەدا ئێمە ناچاربووین بۆ ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ، ئەو ئامارەی لەبەردەستمان ڕۆژانە ژمارەكان زۆر زیاترن لەوەی كە پێشبینی دەكرێت چونكە كاتی خۆی كە ئێمە قەدەغەی هاتوچۆمان ڕاگەیاند بەتەمای ئەوەبووین كە ئەو ژمارانە كەمێك بەرەو دابەزین بڕوات بەڵام بەداخەوە هەڵكشانی دیكەی بەخۆوەبینی.

هەروەها ئاماژەی بەوەشكرد "ڕۆژانە بە تێكڕایی بەنزیكەی 70 تاوەكو 100 كەس تۆماردەكرێت لەوانەی كەدەچن پشكنیین دەكەن، بەڵام لەوانەیە زۆر لەوەزیاتربێت ئەو كەسانە هەڵگری ڤایرۆسەكەن یان ئەوەتا نیشانەیان نییە یان بەشێكیان لەڕووی دەروونییەوە پێیان باش نەبێت بێن خۆیان پشكنین بكەن بۆ ئەوەی نەچنە نەخۆشخانەكان لەماڵەكانی خۆیان چارەسەروەردەگرن."

ئەو ئاشكراشیدەكات "بڵاوبوونەوەی ڤایڕەسەكە لەكۆنتڕۆڵ دەرچووە، بەڵام لەڕووی چارەسەرەوە نەخۆشخانەكانی ئێمە تیمەكانی تەندروستی بەردەوامن لەكاركردن ئەگەر بارو گوزەرەران و ژیانی هاوڵاتیان نەبێت باشترین بژاردە قەدەغەی هاتووچۆیە هەموو شوێنەكان دابخرێت هەركەس لەماڵەكانی خۆی دەرنەیەت دەروازەی شاریش دابخەیت بەڕووی شارەكانی ترەوە بەڵام بەڕاستی ئەوە بۆ شاری هەولێر ناگونجێت".

جێگری پارێزگاری هەولێر ئەوەشی وت، لە ئێٍتادا بەدواداگەڕانی ڤایرۆسەكە نەماوە و تەنها پشكنین بۆ ئەو كەسانە دەكرێت كە  سەردانی بنكە تەندروستیەكان دەكەن، دەشڵێت "ئەگەر هاوڵاتیان پابەندنەبن و خۆیان نەپارێزن پەتاكە زیاتر تەشەنەدەكات زۆر بەتوندتر كارەساتی تری لێدروست دەبێت لە مردنی خەڵك ئەوەی كە ئێستا بەو نەخۆشییە كۆچی دوایی دەكات ئەو كەسانەنیین كە بەرگری لەشیان لاوازە یان ئەوانەی چونەتە تەمەنەوە" بۆ پشتیوانی قسەكانیشی باسی لە گیان لەدەستدانی گەنجێك كرد كە هیچ نەخۆشیەكیشی نەبووە. 

ئەو دەڵێت ڤایرۆسەكە بڵاوبووەتەوە لەناو شاری هەلوێر ئیتر ترسمان لەوە نیە كسەێكی دیكە لە وڵاتاێك یان لە شارێكی دیكەوە بێت و ڤایرۆسەكە بهێنێت و دەڵێت "هەرخۆی ڤایرۆسەكە لای ئێمە هەیە و بڵاوبوونەوەی لەكۆنتڕۆڵ دەرچووە كەواتە ئەوە كاریگەری نابێت". 


ڕیکلام