وەزیری وزەی تورکیا ڕایدەگەیەنێت، ڕۆژی چوارشەممەی هەفتەی داهاتوو بۆری نەوتی عێراق- تورکیا دەکەوێتەوە کار.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاڵپ ئارسلان، وەزیری وزەی تورکیا رایگەیاند، هێڵی بۆری نەوتی نێوان عێراق و تورکیا لە رۆژی چوارشەممەی داهاتووەوە دەکەوێتە کار و دەتوانرێت بەبێ هیچ بەربەستێک نەوت هەناردەی بازاڕە جیهانییەکان بکرێت.
ئاماژەی بەوەش کرد، دەتوانرێت رۆژانە ملیۆنێک و ٤٠٠ هەزار بەرمیل نەوت لەو بۆرییەوە هەناردەی بەندەری جەیهانی تورکی بکرێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە، دوو ڕۆژ لەمەوبەر ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز ڕایگەیاند: لە رۆژانی داهاتودا کۆبونەوەیەک لە نیوان عێراق و تورکیا لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم بەڕێوەدەچێت