بانکی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە کە ئاستی خستنەڕووی دۆلاری بەشێوەی کاش بەرز کردۆتەوە.
ژیان:
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٥ـی تشرینی یەکەم، بانکی ناوەندی عێراق بڕی ١٩٣ ملیۆن و ٩٢٥ هەزارو ١٩٠ دۆلاری خستە بازاڕەکان.
لەو بڕەش نزیکەی ٥٥ ملیۆن دۆلاری بەشێوەی کاش بووە و نزیکەی ١٣٩ ملیۆن دۆلاریش، بەشێوەی حەواڵە خراوەتە بازاڕاکان.
لە ئێستاشدا نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە ١٥٩ هەزار و ٧٥٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت.