یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لیستی مووچە ئامادەیە و ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو ٧٠٠ ملیار دینارەکە دەگاتە هەرێمی کوردستان.
ژیان:
ئەمڕۆ شەممە، رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە ٧٠٠ ملیار دینارەکە دەگاتە هەرێمی کوردستان و لیستی مووچە ئامادەیە بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ٨.
دەشڵێت، لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق لەهەوڵیدان رەوانەکردنی ئەو پارەیە بەردەوامی هەبێت بۆ ئەوەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم نەوەستێت.