بەھۆی بارانبارین و مەترسی دروستبوونی لافاوەوە سبەینێ پێنج شەممە لە پێنج پارێزگای عێراق پشووی فەرمییە
بەگوێرەی راگەیەندراوی فەرمی ئەو پێنج پارێزگایە کە پێکھاتوون لە پارێزگاکانی سەڵاحەدین و دیوانیە و زیقار و موسەننا و نەجەف، بەھۆی بارانبارین و مەترسی دروستبوونی لافاو سبەینێ پێنج شەممە پشووی فەرمییە.
لە راگەیێندراوەکاندا هاتووە، کە پشووەکەی سبەینێ ئەو ناوەندانەی خوێندن ناگرێتەوە کە تاقیکردنەوەی خولی سێیەمی پۆلی شەشی ئامادەیی ئەنجامدەدەن، هەروەها فەرمانگە خزمەتگوزاری، ئەمنی و تەندروستییەکان ناگرێتەوە.