دادگای باڵای بەریتانیا پلانی مشتومڕاوی حکومەتی وڵاتەکەی بۆ ناردنی بەشێک لە کۆچبەران بۆ ڕواندا بەنایاسایی ناساند، ئەوەش گورزێکی گەورەی لە سیاسەتی سەرەکی حکومەتی ریشی سوناک سەرۆک وەزیرانی بەریتانیادا و سەرنج و رەخنەی نێودەوڵەتی بۆ خۆی راکێشا.
ژیان
لەبارەی بڕیارەکەوە پێنج دادوەری دادگای باڵای وڵاتەکە بە کۆی دەنگ رایانگەیاندووە، ئەو پەنابەرانەی کە دەنێردرێنە رواندا، مەترسی راستەقینەی مامەڵەکردنیان لەسەر دروست دەبێت، چونکە دەتوانرێت بگەڕێندرێنەوە بۆ وڵاتەکانی خۆیان
سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ، لەبارەی بریارەکەوە رایگەیاند، "بڕیارەکە ئەو ئەنجامەی نەبووە کە حکومەت ویستویەتی و دەشڵێت، حکومەت لە ئێستاوە کار لەسەر پەیماننامەیەکی نوێ لەگەڵ ڕواندا دەکات و وتیشی لەژێر ڕۆشنایی بڕیارەکەی دادگا ئەو پەیماننامەیە کۆتایی پێدەهێننن".
ئەوەش لەکاتیکدایە، بەریتانیا و ڕواندا لە مانگی نیسانی ساڵی رابردوو رێککەوتنێکیان ئیمزا کرد بۆ ناردنی هەندێک لەو کۆچبەرانەی کە بە شێوەی نایاسایی و بەلەم دەگەنە بەریتانیا بگوازنەوە بۆ ئەو وڵاتەی رۆژهەڵاتی ئەفریکا، لەوێ داواکاریی مافی پەنابەرییان جێبەجێ بکرێت و بمێننەوە.