لەسەر داوای ٥٠ پەرلەمانتار، ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دانیشتنێکی نائاسایی ئەنجامدەدات و تیایدا سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران ھەڵدەبژێردرێت.
ژیان
فەرمانگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، بە پشتبەستن بە ماددەی ٥٨ی دەستوور، لەسەر داوای ٥٠ پەرلەمانتار، ئەمڕۆ دانیشتنێکی نائاسایشی دەکرێت و دوو تەوەرە تاوتوێ دەکرێن کە لە داواکارییەکەی پەرلەمانتارەکاندا هاتووە کە یەکەمیان بریتییە لە خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری یاسای کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق و دووەمیشیان هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانە.
هاوپەیمانی یەکلاکردنەوەی نیشتیمانی سوننەکانیش سێ کەسی دەستنیشانکردووە بۆ ئەوەی یەکێکیان ببێتە سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانی کە بریتین لە مەحمود مەشهەدانی و تەڵاڵ زوبەیعی و سالم عیساوی.
بەپێی ماددەی ٥٥ی دەستور، هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە زۆرینەی رەهای دەنگی پەرلەمانتاران هەڵدەبژێردرێت کە ٣٢٩ ئەندامە واتا دەنگی (٥٠+١) کە دەکاتە ١٦٥ ئەندام.