سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌گەڵ وه‌زیری وزه و سامانه سروشتییه‌كانی توركیا کۆبوەوە و تاوتوێی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمیان كرد.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 22ـی تشرینی دووه‌می 2023، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق پێشوازی له ئه‌لپ ئه‌رسه‌لان بیرقه‌دار، وه‌زیری وزه و سامانه سروشتییه‌كانی توركیا و شاندی یاوه‌ری كرد.
بەپێی راگەیەندراوێكی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق، هه‌ردوولا له دیداری نێوانیاندا، تاووتوێی په‌یوه‌ندیی و هاریكارییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاتیان كرد، هه‌روه‌ها گفتوگۆ له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانی هه‌ردوو وڵات كرا سه‌باره‌ت به دووباره ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كاره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كانی لیژنه‌ی هاوبه‌شی ئابووری و هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی دووباره هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت له رێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركی.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له دیداره‌كه‌دا جه‌ختی له‌سه‌ر ئاماده‌یی عێراق كردووه‌ته‌وه بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری دووباره هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت. هه‌روه‌ها دووپاتیكردووه‌ته‌وه عێراق سه‌باره‌ت به‌و دۆسیه‌یه و سه‌رجه‌م دۆسیه‌كانی دیكه پشت به چاره‌سه‌رییه‌كی دادپه‌روه‌رانه‌ی پشت ئه‌ستوور به ده‌ستوور ده‌به‌ستێت.
به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه تایبه‌ت بووه به پرسی ئاو و پشكی عێراق به‌كارهێنانی ئاو به‌تایبه‌تی له بواری كشتوكاڵ. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سوودانی به وه‌زیری وزه و سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی توركیای راگه‌یاندووه، عێراق هیواخوازه سه‌باره‌ت به ئاو هاریكاری زیاتر له‌نێوان به‌غدا و ئه‌نقه‌ره له ئارادا بێت.