تووشبوویەکی دیکەی کۆرۆنا لە چەمچەماڵ گیانی لەدەستدا

  2020-07-14  | 
سلێمانی
مەڵبەندی تەندروستی ئاسودە لە چەمچەماڵ
ئەرشیڤ
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ رایگەیاند، تووشبوویەکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە قەزاکە گیانی لەدەستداوە.

د. فەرهاد محەمەد مستەفا بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ رایگەیاند، ئەمشەو تووشبوویەکی کۆرۆنا، کە پیاوێکی تەمەن 73 ساڵ بووە و دانیشتووی ناحیەی تەکیەی کاکە مەند بووە، گیانی لەدەستداوە.

بەپێی دواین ئاماری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا تاوەکو ئەمڕۆ، نۆ هەزار ٨٧٦ کەس لە هەرێم تووشی ڤایرۆسەکە بوون، لەو ژمارەیەش ٣٥٢ کەسیان گیانیان لەدەستداوە و پێنج هەزار و ٤٠٤ نەخۆشیش چاکبوونەتەوە و پەتاکەیان تێپەڕاندووە.



ڕیکلام