وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، سبەی پێنجشەممە لۆدریان سیزور وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا سەردانی بەغدا دەكات .
بە پێى بەیاننامەیەكی وەزارەتی دەرەوەی عێراق کە بڵاوکراوەتەوە، بڕیارە سبەینێ لۆدریان سیزور سەردانی عێراق بکات و لەلایەن فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراقەوە پێشوازی لێبكرێت، دواتریش لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وردەكاری سەردانەكەی دەخرێتەڕوو .
پیشتریش میدیاكان بڵاویانكردبوەوە وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لەمانگی تەمموزی ئەمساڵ سەردانی عێراق دەكات، لەگەڵ بەرپرسانی باڵا كۆدەبێتەوە، كۆبونەوەكانیش زیاتر پەیوەست دەبن بە پەیوەندیە دووقۆڵیەكانی نێوان فڕەنسا و عێراق .