‎دەرماڵەی دوو مانگی خوێندکاران دابەشدەکرێت

  2023-12-08  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی پەروەردەی عێراق ئاشکرای دەکات، کە بەم نزیکانە دەست بە دابەشکردنی دەرماڵەی خوێندکارانی هەژار و کەمدەرامەت دەکرێت، کە لە چوارچێوەی خێزانەکانی چاودێری کۆمەلایەتی تۆمارکراون.

‎ژیان:
کەریم سەید، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عێراق ڕایگەیاندووە" دەرماڵەی خوێندکاران، کە بەشێوەی مووچەی هاوکارییە بۆ خوێندکاری ئەو خێزانانەیە، کە لە چاودێری کۆمەڵایەتی تۆمار کراون و بەم نزیکانە دەست بە دابەشکردنی دەکەن".

دەشڵێت،" هۆکاری دواکەوتنی خەرج کردنی ئەو پارەیە لە دوو مانگی ڕابردوودا بریتی بووە لە ڕێکارە کارگێڕییەکان و ئاڵوگۆڕکردنی زانیاری و لیستەکان لەنێوان هەردوو وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی کار بۆ زانینی ناوی ئەو خێزانانەی دەیانگرێتەوە".

ئاشکراشی کرد، ئەو دەرماڵەیەی خەرج دەکرێت بەم زووانە بۆ هەردوو مانگی تشرینی یەکەم و تشرینی دووەم (١٠ و ١١) دەبێت.


ڕیکلام