ئەمڕۆ بانکی ناوەندی بڕی ١٨ ملیۆن دۆلاری بەشێوەی کاش خستەبازاڕەوە

  2023-12-20  | 
دۆسیە:  نرخی دۆلار
 تۆڕی هەواڵی ژیان
کەمێک پێش ئێستا بانکی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بڵاوکردەوە کە زیاتر لە ٢١٥ ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە.

ژیان:
ئەمڕۆ چوار شەممە بانکی ناوەندی عێراق بڕی ٢١٥ ملیۆن و ١٢٨ هەزار دۆلاری خستەبازاڕەوەو لەو بڕەش بڕی ١٨ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش بووەو ئەو بڕە دۆلارەی بانکی ناوەندی بەشێوەی کاش دەیخاتە بازاڕەوە هێندە کەمە کاریگەری لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار نابێت.

ئەوەش خراوەتەڕوو، هەروەها لەو بڕەش ١٩٦ ملیۆن و ٨٢٨ هەزار و ٥١٢ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە بووە.

بەیانی ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراو بەهای ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بو بە ١٥٤ هەزار دینار، بەڵام بەهاکەی بەناجێگیری ماوەتەوە و بەردەوامە لە بەرزبونەوە و دابەزین، لەئێستادا بەهای ١٠٠ دۆلار بەرامبەرە بە  ١٥٣ هەزار و ٦٠٠ دینار.


ڕیکلام