بانکی ناوەندی عێراق، ئەمڕۆ برێکی زۆر دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و کاش خستەبازاڕەوە و نرخی دۆلار لە دابەزین بەردەوامە.
ژیان:
ئەمڕۆ پێنجشەممە٢١ی کانونی یەکەم، بانکی ناوەندی بڕی ٢٠٩ ملیۆن و ٩٩٤ هەزار و ٩٨ دۆلاری خستە بازاڕەوە، کە ١٧٧ ملیۆن و ٥٧٤ هەزار ٩٨ دۆلار بەشێوەی حەواڵە و ٣٢ ملیۆن و ٤٢٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاشە.
ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە ھەرێم، نرخی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی و ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٥٢ هەزار و ٦٠٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرا.