لە هەولێر زاوایەک لە لایەن ماڵە خەزوورییەوە کوژرا

  2023-12-23  | 
دۆسیە:  هەولێر
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لە هەولێر کەسێک دوای دەرچوونی لە زیندان، لەلایەن خەزوورییەوە تەقەی لێکرا و کوژرا.

ژیان:
بە گوێرەی زانیارییەکان، شەوی رابردوو لە نزیک گەڕەکی مامزاوە کەسێک بە دەستڕێژی گولـلە لەلایەن خەزوورییەوە کوژرا، کە لە ماوەکانی رابردوودا بە تۆمەتی کوشتنی ژنەکەی خۆی دەستگیرکرابوو.

بەپێی زانیارییەکان، ئەم کەسە ماوەی چەند رۆژێکە لە زیندان هاتووەتە دەرەوە و تۆمەتی ئەوەی لەسەر بووە کە ساڵی رابردوو هاوسەرەکەی کوشتبێت، بەڵام هێشتا لەلایەن دادگاوە بە تاوانبار دانەنرابوو و تاوانەکەی بەسەردا ساغ نەببووەوە.

تاکو ئێستا پۆلیسی هەولێر هیچ زانیارییەکی لەبارەی رووداوەکە بڵاونەکردووەتەوە و نازانرێت بکوژەکە دەستگیرکراوە یاخود نا.


ڕیکلام