بانکی ناوەندی عێراق، ئەمڕۆ برێکی زۆر دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و کاش خستەبازاڕەوە و ئەوەش بووە هۆی دابەزینی نرخی دۆلار.
ئەمڕۆ یەکشەممە 24ی کانونی یەکەمی 2023، بانکی ناوەندی بڕی 209 ملیۆن و 202 هەزار و 684 دۆلاری خستە بازاڕەوە، کە 180 ملیۆن و 262 هەزار و 684 دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و 28 ملیۆن و 940 هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاشە.
ئەمە لە کاتێکدایە رۆژی پێنج شەممە 21ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣، بانکی ناوەندی بڕی ٢٠٩ ملیۆن و ٩٩٤ هەزار و ٩٨ دۆلاری خستە بازاڕەوە، کە ١٧٧ ملیۆن و ٥٧٤ هەزار ٩٨ دۆلار بەشێوەی حەواڵە و ٣٢ملیۆن و ٤٢٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاش بوو.
ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە هەرێم، نرخی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی و 100 دۆلار بەرامبەر بە 151 هەزار و 900 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرا و دواتر زیاتر دابەزی و لەئێستادا بەرامبەرە بە 151 هەزار دیناری عێراقی.