فەوزی هەریری: هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی خۆیدا دەکرێت

  2023-12-25  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت،"هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی خۆیدا ئەنجام دەدرێت".

ژیان:
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣، فەوزی هەریری، لەبارەی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە رایگەیاند، هیچ کۆسپێک لەبەردەم بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکەدا نییە و لە کاتی خۆیدا بەڕێوەدەچێت.

ئاماژەی بەوەشدا،"حکومەت و سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بەردەوام لەگەڵ کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە پەیوەندیدان".

وتیشی،"زیاتر ئەرکی حکومەتە ئامادەکاریی بۆ رێوشوێنەکانی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکات، ئەرکی کۆمیسیۆن سەرپەرشتیکردنی هەڵبژاردنەکەیە".

بڕیارە ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٤، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لەژێر سەرپەرشتیی راستەوخۆی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجام بدرێت.


ڕیکلام