یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی رایگهیاند، سهرقاڵی دیاریکردنی میکانیزمێکین بۆدەستپێکردنەوەی خوێندن و لەئایندەیەکی نزیکدا رایدەگەیەنن، دەشڵێت، هەر قوتابخانە و خوێندنگەیەک نمرەی 20 یەکەمی هەبێت دەتوانێت تاقیکردنەوە ئەنجامبدات.
عومهر محهمهد ئهمین، یاریدهدهری بهڕێوهبهری گشتیی پهروهردهی سلێمانی لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، بهدرێژكردنهوهی دهوام و كهمكردنهوهی پرۆگرام دەتوانین ساڵی خوێندن تەواو بکەین و هیوای خواست بهم نزیكانه دهرگای خوێندنگاكان بكرێتهوه، باسی لهوهشكرد لە کۆی 219 خوێندنگا كه تیایدا پۆلی 12 دهخوێنن، 151 خوێندنگایان دەوامیان کردوهو سبەینێوە تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی یەکەم دەستپێدەکات، بەڵام بۆ پۆلی نۆ تەنها 33 خوێندنگە دەستیانپێکردووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە،" سەبارەت بەو قوتابخانانەشی كە دەستیان بە خوێندن نەكردووە هەوڵەكانمان بەشێوەیەكی گشتی بەردەوامن لە پێناو ئەوەی دەست بە پڕۆسەی خوێندن بكرێتەوە".
روونیشیكردەوە." ئەگەر پڕۆسەی خوێندنمان بەشێوەیەكی گشتی دەستپێكردەوە تەواوی پلانەكامان دەخەینە بەردەست وەزارەتی پەروەردە تا فەرمانێكی وەزاری پێدەربكات و ئێمەش ناهێڵین هیچ مافێكی خوێندنی خوێندكاران بفەوتێت و هەردوو وەرزی خوێندن دەخوێندرێت، بەڵام بەشێك لە كاتە دیاریكراوەكان درێژ دەكرێتەوە و جگە لە بازنەی یەكەم، دووەم و سێیەم بازنەكانی دیكە كەكردنەوەیان تێدا ئەنجامدەدەین".
ئاشكراشیكردووە،" ئێمە ناتوانین وادەی خوێندن ئارەزوومەندانە درێژبكەینەوە بەهۆی نەبوونی فێنككەرەوە لە گشت قوتابخانەكان، بەڵام بە كەمكردنەوەی وانەكان و درێژكردنەوەیەكی دیاریكرا و پاشان هیمەتی مامۆستایان دەكرێت ئەم قەیرانە تێبپەڕێنین".