بەهۆی کارنەکردنی نانەواخانەکانی هەولێرەوە ١٨٣٠ کرێکار بێکار بوون

  2024-01-10  | 
دۆسیە:  هەولێر
 تۆڕی هەواڵی ژیان
نانەواخانەی هەولێر بەهۆی فشارەکانەوە کارکردنیان ڕاگرت و داوا دەکەن لەوە زیاتر ئاستەنگیان بۆ دروست نەکەن.

خاوەن نانەواخانەکانی هەولێر ڕاگەیەندراوێکیان بۆ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرزکردەوە تیادا هاتووە؛ ئێمە وەکو خاوەنی ٦١٠ نانەواخانەی هەولێر کە ئەمڕۆ کارمان نەکردوە بەهۆی ئەو هەموو فشارەی لەسەرمانە، دەست خراوەتە گیرفانمان و چاو بڕاوەتە نانی دەمی منداڵەکانمان، تکامان وایە ئەو بڕیارە بە بەرپرسانی هەولێر ڕابگرە چونکە بەڕاستی ئەوان رێنادەن کار بکەین.

ئێمە دەمانەوێت کاری خۆمان بکەین راستە ئێستا ئارد هەزران بووە، بەڵام کاتێک شەڕی ئۆکراینا و رووسیا بوو فەردەیەکی ئاردمان بە ٤٥ هەزار دینار دەکڕی ئەو کات بۆ ئەوەی کاریگەری لەسەر هاوڵاتیان نەکات ئێمە لە فرۆشتنی نان بە نرخی خۆی بەردەوام بووین، ئێستاش خاوەن نانەواخانە هەیە زیاتر لە ٤٠ ملیۆن دینار قەرزی ئەو کاتەیە، بە نرخی ئاردی ئێستاش نە قازانجە نە زەرەرە.

بەپێی ئەو بڕیارەی پارێزگاری هەولێر و قائیمقامی هەولێر جێ بەجێ دەکەن دەیانەوێت ئێمە پێشێلی یاسای بکەن، چونکە بەو نرخەی نان دەبێت ئێمە کرێکاری خۆمان دەربکەین و کرێکاری تر بهێنین بۆ شوێنەکانیان ئەمەیش پێشێلی یاسای کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتییە کە نازانین بۆچی هێندە دژی کرێکاری خۆمان کار دەکەن و رقیان لێیان دەبێتەوە.

بەڕێزسەرۆکی حکوومەت، ئەمڕۆ ٦١٠ نانەواخانە کارمان نەکردووە واتا ١٨٣٠ کرێکار کاریان نەبووە، ئێمە دژی شاری خۆمان نین، دژی هیچ کەسێک نین، بەڵکو قرقرتۆکمان گیراوە ناهێڵن کار بکەین، ئەو هەموو هەڕەشەیەی لەلایەن بەرپرسانی هەولێر لێمان دەکرێت بەناوی بەڕێزت کە خۆمان بڕوا ناکەین ئەوە قسەی تۆ بێت و تۆ هێندە لەگەڵ ئێمە توند بیت بۆیە تکامان وایە خۆت بیانوەستێنە چیتر بێزارمان نەکەن


ڕیکلام