بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی گەرمیان رایگەیاند، ٨٥ پزیشک و کارمەند و فەرمانبەریان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش دوو کەسیان گیانیان لەدەستداوە.
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی گەرمیان رایگەیاند، لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 ، تاوەکو ئەمڕۆ، 85 فه‌رمانبه‌ر و كارمه‌ندى ته‌ندروستى گه‌رمیان توشى ڤایرۆسەکە بوون.
ئاشکراشیکرد، ٧٣ کەس لەو تووشبووانە لە رەگەزی نێرن و ١٢ کەسیشیان لە رەگەزی مێن.
روونیشیکردەوە، ٥٣ تووشبوو كارمه‌ندى ته‌ندروستین به ناونیشانى جیاوازى پیشه‌ییه‌وه، ١٧ تووشبوو كارمه‌ندى ئیداریین، نۆ تووشبوو كارمه‌ندى خزمه‌تگوزاریین و شەش تووشبووشیان پزیشكن .
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی گەرمیان راشیگەیاند، ژماره‌یه‌ك له‌و تووشبووانه چاكبوونه‌ته‌وه و ژماره‌یه‌كى تریشیان له قۆناغی چاره‌سه‌ر و چاكبوونهوهدان، هه‌روه‌ك دوو فه‌رمانبه‌ریش به كاریگه‌ریی نه‌خۆشیه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه .