مستەفا كازمی: بەم نزیكانە وادەی هەڵبژاردنی پێشوەختە ڕادەگەیەنین

  2020-07-16  | 
مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاشكرایكردن بەم نزیكانە وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە رٍادەگەیەنن .

سەرۆك وەزیرانی عێراق لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسیدا ئەمرۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند، دەیانەوێت هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد ئەنجام بدەن و پێویستە لەسەر كۆمیسۆنی سەربەخۆی هەلّبژاردنەكانیش بەرپرسیارانە ئەو ئەركە بگرێتە ئەستۆ و ڕایپەڕێنێت .

كازمی لە وتەكانیدا داوای لە هەموو لایەنە پەیوەندارەكان كرد هاوكار بن، بۆ تەواوكردنی یاسای هەڵبژاردنەكان و دانانی بنەمایەكی زانستی و هاوسەنگ و دادپەروەرانە، بۆ ئەوەی بتوانرێت هەڵبژاردنێكی بێگەر بەڕێوە بچێت .

ئەو وتانەی كازمی دەربارەی هەڵبژاردنەكان لە كاتێكدایە، چاودێرانی دۆخی عێراق بەدووری دەزانن لەو دۆخەی ئێستای ئەو وڵاتەدا بتوانرێت هەڵبژاردنێكی ئەو تۆ بەڕێوەبچێت كە سەرۆك وەزیرانەكەی خوازیاریەتی .

هەر لە گۆنگرە رَۆژنامەنووسیەكەیدا سەرۆك وەزیرانی عێراق باسی لەوەكرد لە چەند ڕۆژی ئایندەدا ناوی شەهیدانی مەدەنی و سەربازی ناو خۆپیشاندانەكانی عێراق ئاشكرا دەكرێت .



ڕیکلام