پزیشكە عێراقییەكان ژنێكی تەمەن 30 ساڵی دوو گیانیان بە نەشتەرگەریی گەورە ڕزگار كرد، كە منداڵەكەی تووشی تێكچوونی جەستەیی ببۆوە لە سكیدا .
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستی عێراق لە نەخۆشخانەی گشتی قائیم ئەو ئافرەتە دوو گیانە سكەكەی لە مانگی هەشتەمیدا بووە و بە نەشتەرگەریی قەیسەری نەستەرگەرییەكەی بۆ ئەنجام دراوە .
منداڵەكە كە لە دایك بووە دەركەوتووە لە بەشی دواوەی سەرییەوە لویەكی گەورەی پێوە بووە و دەمووچاویشی شێوەیەكی نائاسایی هەبووە .
ئاماژەی بەوەشكردووە، نەخۆشەكە ئازارێكی زۆری هەبووە و بە ناچاری نەشتەرگەی گەورەی بۆ كراوە .
ئەو ژنە خاوەنی سێ منداڵی دیكەیە و پێشتر هەر سێ منداڵەكەی بە نەشتەرگەریی بووە و ئەمە چوارەم منداڵی بووە كە بە نەشتەرگەریی دەیبێت .
وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەشكردووە، دوای دوو كاتژمێر لە لەدایكبوونی منداڵەكە مردووە، بەڵام دایكی تەندروستی باش و جێگیرە .