​هاتوچۆی هەولێر شۆفێران ئاگەدار دەکاتەوە لە خستنەکاری کامێراکان

  2024-02-03  | 
دۆسیە:  هەولێر
 تۆڕی هەواڵی ژیان
کامێراکانی تۆمارکردنی سەرپێچی خێرایی خال بۆ خال لە رێگەی شەقلاوە – قەندیل دەخرێنەکار و هاتوچۆی هەولێریش شۆفێران ئاگەدار دەکاتەوە.

هاتوچۆی هەولێر شوفێران ئاگادار دەکاتەوە و دەڵێت، لە رێکەوتی ٣ی ٢ی ٢٠٢٤ کامێراکانی تۆمارکردنی سەرپێچی خێرایی خال بۆ خال لە رێگەی شەقلاوە – قەندیل بەشێوەی تاقیکردنەوە دەخرێنەکار تا رێکەوتی ١٠ی ٢ی ٢٠٢٤، سەعات ١٢ی شەو، لەدوای ئەو کات و رێکەوتەوە سەرپێچییەکانی تیژڕۆیی تۆمار دەکرێن لە سیستمی سزادانی هاتووچۆ.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەرزترین خێرایی ڕێگا پێدراو بۆ ئۆتۆمبێلە بچوکەکان ۱٠٠ کیلۆمەترە لە سەعاتێکدا و بۆ ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری گەورەش ٨۰ کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا دیاریکراوە.


ڕیکلام