دادگای پێداچوونەوە سزای زیندانیکردنی شێروان شێروانی پەسەندکرد

  2024-02-07  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان، تانەی پارێزەرانی رۆژنامەنووس شێروان شێروانی رەتکردەوە و سزای زیندانیکردنەکەی پەسەندکرد.

بەگوێرەی بڕیارێكی دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی كوردستان، كە رۆژی 23-1-2024 دەرچووە، ئاماژەبەوەدراوە، پارێزەرەكانی شێروان شێروانی داوایانكردووە پێداچوونەوە بە بڕیاری سزادانی ناوبراو بكرێت، دوای وردبینیی پێویست دەركەوتووە بڕیاری سزادانی شێروان شێروانی هیچ هەڵەیەكی یاسایی تێدا نییە كە پێویستی بە هەمواركردنەوە بێت، هەربۆیە سزاكەی بەردەوام دەبێت.

پێشتر، دادگای تاوانەكانی هەولێر لە 20-7-2023، بەتاوانی ساختەكردنی بەڵگەنامەی ئاسایی، سزای چوار ساڵ زیندانیكردنی بەسەر شێروان شێروانی سەپاندبوو، بەڵام دوای تانەگرتن لە بڕیارەكە، دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی كوردستان سزای ئەو رۆژنامەوانەی لە چوار ساڵەوە بۆ دوو ساڵ كەمكردەوە.

 


 


ڕیکلام