به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى له‌ڕێگه‌ى نوسراوێكهوه، 10 به‌ڕێوه‌به‌رێتى سه‌ر بهپهروهردهكهى ئاگادارده‌كاته‌وه له‌بڕیارێك تایبه‌ت بهخوێندكارانى پۆلى نۆى بنه‌ڕه‌تى، ده‌ڵێت:"هیچ وانه‌یه‌كى ئه‌و قۆناغه كورتناكرێتهوه".
به‌گوێره‌ى نوسراوێكى دڵشاد عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى كه ئاراسته‌ى هه‌ریه‌ك لهپهروهردهكانى (ڕۆژهه‌ڵات، ڕۆژئاوا، ده‌ربه‌ندیخان، چه‌مچه‌ماڵ، پێنجوێن، شارباژێر، شاره‌زور، سه‌یدسادق، دوكان‌و قه‌ره‌داغ) كردوه ئاگاداریكردونهتهوه له‌پرسى كهمنهكردنهوهى پرۆگرامه‌كانى خوێندن.
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى نوسیویهتى:"ئاگادارتان ده‌كه‌ینه‌وه، كه كه‌مكردنه‌وه‌ى پرۆگرامه‌كانى خوێندن، پۆلى نۆى بنه‌ڕه‌تى ناگرێته‌وه‌و هیچ وانه‌یه‌كى پۆلى نۆیه‌م كورتناكرێتهوه".
بڕیاره‌كه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى سلێمانیش له‌كاتێكدایه، زیاتر له‌چوار مانگ مامۆستایان له‌و سنوره بایكۆتى ناوه‌نده‌كانى خوێندنیان كردوه‌و له‌دواى شكاندنى بایكۆتیش، ئه‌و قۆناغه كه‌مترین وانه‌یان خوێندوه‌و تاقیكردنه‌وه‌كانى كۆتایی ساڵیشیان نیشتمانیه، واته پرسیاره‌كان له‌وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده له‌هه‌ولێره‌وه هاوشێوه‌ى شاره‌كانى هه‌ولێرو دهۆك داده‌نرێت كه له‌سنورى ئه‌و دوو پارێزگایه ته‌واوى وانه‌كان خوێندراوه به‌هۆى ئه‌وه‌ى مامۆستایان بایكۆتیان نه‌كردوه