ینستیتیوتی واشنتۆن: سودانی هەوڵدەدات ڕێگری لەتۆڵەسەندنەوەی سەربازی گەورەبکات

  2024-02-14  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ڕاپۆرتێکی ئەمریکی ئاشکرای دەکات کە سودانی لەسەردانەکەیدا بۆ کۆشکی سپی هەوڵدەدات ڕێگری لەتۆڵەسەندنەوەی سەربازی گەورەبکات و بۆ ئەمەش ئەمریکا چەند مەرجێکی بۆ داناوە.

ینستیتیوتی واشنتۆن ڕاپۆرتێکی بەناونیشانی "واشنتۆن چی داواکارییەکی لەسودانی هەیە" بڵاوکردۆتەوە، تیایدا ڕایگەیاندوە، سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی سودانی بۆ واشنتۆن لەدۆخێکی ئاڵۆزدا دێت کە کاریگەریی میلیشیا شیعییەکان دەبێتە تاقیکردنەوەیەکی ڕاستەقینە بۆ محەمەد شیاع سودانی کە ئایا دەیەوێت ببێتە سەرۆک وەزیرانی ڕاستەقینەی دەوڵەتێکی خاوەن سەروەریی‌و ئامادەیی سەرکەشییکردنی هەیە، لەبەر ڕۆشنایی ئەو واقیعە نەخوازراوەی دوای دانانی لەلایەن چوارچێوەی هەماهەنگییەوە لەو وڵاتەدا هاتۆتە ئاراوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، لەسەردانەکەیدا بۆ کۆشکی سپی، سودانی هەوڵدەدات ڕێگریی لەتۆڵەسەندنەوەی سەربازیی گەورەبکات لەکاردانەوە بەرامبەر زیادبونی ئیستفزازەکانی دەستوپێوەندەکانی ئێران لەعێراق، بەڵام سەرەتا دەبێت ناوبراو هێزی خۆی نیشانبدات بەمامەڵەکردنی یەکلاکەرەوە دژی میلیشیاکانی ناو حکومەتەکەیی‌و دەرکردنی ئەندامانی “کاتیبی حزبوڵڵا” لەسەرکردایەتی باڵای هێزەکانی حەشدی شەعبی، بەتایبەت ئەوانەی کە لەلیستە تیرۆریستییەکانی ئەمریکادا پۆلێنکراون.


ئەوەشی خستوەتەڕوو، سودانی پێش سەردانەکەی بۆ واشنتۆن، دەبێت ئەحمەد فەرەج حەمیداوی ناسراو بەئەبوحسێن سەرۆکی کەتائیبی حزبوڵڵا لەعێراق دوربخاتەوە، هەروەک ئەندامە سەرەکییەکانی دیکەی ئەو هێزە کە لەلایەن ئەمریکاوە دەستنیشاندەکرێن، جگەلەوەی کە حزبوڵڵای عێراقیی‌و عەسائیبی ئەهلی حەق‌و نوجەباو ڕێکخراوی بەدر لەسیستەمی دارایی‌و پیشەسازیی عێراق لەڕیشە هه‌ڵبکێشرێن، بەتایبەت کە لەمدواییانەدا بەرپرسی هێڵی ئاسمانیی فلای بەغداو بانکی هودا لەلایەن کەتائیبی حزبوڵڵاوە دەستنیشانکراون.


ڕیکلام