وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لە مانگی ڕەمەزاندا چەند ماددەیەکی خۆراکی زیاد دەکرێت و نرخی گۆشت دادەبەزێت.
وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاند کە وەزیری بازرگانی فەرمانی کردووە بەوەی، بۆ مانگی رەمەزانی پیرۆز هاوشێوەی ساڵی رابردوو ماددەی خۆراكی بۆ بەشەخۆراكی هاووڵاتییان زیاد دەكرێت.
وتیشی: چەند ماددەیەكی دیكەی وەك (گۆشت و مریشك و هێلكە) كە بە نرخی هەرزان دەخرێتە بازاڕەكانەوە و هاوڵاتیان دەتوانن بیکڕن و حکومەت پاڵپشتی دەکات.