سەرۆکی دەزگای چاودێری کۆمەڵایەتی: پیاوان لە پێناو وەرگرتنی مووچەدا وەک ژن خۆیان تۆماردەکەن

  2024-02-17  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
١٥٠ هەزار پیاو لەعێراق ناوی خۆیان وەک ژن تۆمارکردووە لەپێناو وەرگرتنی مووچەی چاودێری کۆمەڵایەتی و سەرۆکی دەزگای چاودێری کۆمەڵایەتیش دەڵێت: رەنگە لە چەند مانگی داهاتوودا ژمارەیەکی زیاتر لەو پیاوانە ئاشکرا ببن.

 سەرۆکی دەزگای چاودێری کۆمەڵایەتی سەر بە وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق رایگەیاند: دوای راگەیاندنی فۆرمی ئەلیکترۆنی بۆ مووچەی چاودێری کۆمەڵایەتی تایبەت بەژنان، ١٥٠ هەزار پیاو وەک مێیینە داواکارییان پێشکەش کردووە، تا مووچەی چاودێری کۆمەڵایەتی وەربگرن.

 وتیشی: ٣٥ هەزار کەسی لەو جۆرە لە ماوەی رابردوودا ئاشکراکراون و رەنگە ژمارەکەش لە چەند مانگی داهاتوودا بگاتە ٣٠٠ هەزار کەس.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی ئامارەکانی دەزگاکە لەسەدا نەوەدی دەرۆزەکەرانی عێراق مووچەی چاودێری کۆمەڵایەتییان هەیە و زۆربەی ئەو رێکخراوانەش کە بانگەشە بۆ یارمەتیدانی هەژاران دەکەن، باندە رێکخراوەکانن.


ڕیکلام