به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان واده‌ی مامه‌ڵه و وه‌رگرتنی تێچووی حه‌جی تا 22ی مانگ درێژكرده‌وه و رایگه‌یاند: له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدایه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و ئه‌نجامدانی ئاسانكاری بۆیان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاگاداری سه‌رجه‌م ئه‌و هاووڵاتیانه ده‌كاته‌وه كه ناویان بۆ پرۆسه‌ی حه‌جی ئه‌مساڵ 2024 ده‌رچووه واده‌ی ته‌واوكردنی مامه‌ڵه‌كان و وه‌رگرتنی تێچووی حه‌ج تاوه‌كوو رۆژی پێنجشه‌ممه 2024/2/22 درێژ ده‌كرێته‌وه".
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره ده‌ڵێت: "له دوای 2024/2/22 به هیچ شێوه‌یه‌ك واده‌ی ته‌واوكردنی مامه‌ڵه‌كان و وه‌رگرتنی تێچووی حه‌ج درێژ ناكرێته‌وه".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "هه‌ر كه‌سێك له ماوه‌ی دیاریكراودا سه‌ردانی نووسینگه‌كانی حه‌ج و عومره‌ی پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆیه‌كانی سه‌ر به به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتیمان نه‌كات بۆ ته‌واوكردنی مامه‌ڵه‌كانی و پێدانی تێچووی حه‌ج ناوی یه‌ده‌گ له شوێنی داده‌نرێت و به‌هیچ به‌شداریكردن له پرۆسه‌ی حه‌ج نامێنێت".