ئەمڕۆ وادەی دیاریکردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریدەکرێت

  2024-02-20  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق و یۆنامی لەگەڵ سەرۆکایەتی هەرێم کۆدەبنەوە و سەبارەت بە دیاریکردنی وادەیەک بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان گفتوگۆدەکەن.

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە رایگەیاند: ئەمڕۆ لە هەولێر لەگەڵ سەرۆکایەتی هەرێم و یۆنامی کۆدەبنەوە و گفتوگۆ لەسەر دیاریکردنی وادەیەک بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەن، وتیشی، ئەوان دەتوانن تا مانگی حوزیرانی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدەن.

راشیگەیاند: لەدوای دەرچوونی بڕیاری دادگای فیدراڵی، سەرۆکایەتی هەرێم بە راوێژ لەگەڵ کۆمیسیۆن وادەی هەڵبژاردن دیاریدەکەن، لەئێستادا لەبەرئەوەی هەنگاوی باش نراوە بۆ هەڵبژارنی پەرلەمانی کوردستان، دەتوانن لە ماوەی چوار مانگدا هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەببەن.

ئەو کۆبوونەوەیە لەکاتێکدایە کە بڕیارە سبەینێ جارێکی دیکە دادگای باڵای فیدراڵی عێراق کۆببێتەوە و بڕیاری کۆتایی لەبارەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بدات.


ڕیکلام