دوای دەرچونی چەند بڕیارێک لە لایەن دادگای فیدڕاڵیەوە لەسەر سکاڵاکەی زیاد جەبار ڕایگەیاند، دەستکەوتێکمان بۆ کورد بەدەستهێنا.
زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان دوای دەرچوونی چەند بریارێکی دادگای فیدڕاڵی ڕایگەیاند: لە دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی ساڵی2018 بە پێی و ئەو ڕێکەوتنە سیاسیەی نێوان لایەنە سیاسیەکان، یەکێک لە خاڵەکانی ئەوەبوو کە بۆ خولی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان یان ئەبێ یاسایەکی نوێ دەربچێنین یان ئەو یاسای کە هەیە هەمواری بکەینەوە، بۆیە ئێمە بەڵێنمان بە خەڵکی کوردستان دا کە دەبێت یاسایەک دەربکەین مافی دەنگدانی هەر هاوڵاتیەک بپارێزێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ڕێگەی پەرلەمانەوە نەمانتوانی یاسایەکی وا دەربکەین بۆیە سکاڵاکەمان بردە دادگای فیدڕاڵی عێراق، چونکە دادگایەکی دەستوریە و سکاڵاکەی ئێمەش دەستوری بوو کە لە یاسای ژمارە 1ی ساڵی 1992 ئەنجامماندا، چاوەڕێی ئەم بڕیارە باشەی دادگای فیدڕاڵیمان دەکرد، یەکێک لە بڕیارەکانیش ئەوەیە کۆمسیۆنی عێراق خۆی پرۆسەی هەڵبژاردنەکە بەڕێوە دەبات.
ئەوەشی خستەڕوو، هیوادارم هەموو پێکهاتەکان نوێنەرایەتی ڕاستەقینەی خۆیان بکەن لە هەڵبژاردن، ئەم بڕیارانەی دادگای فیدڕاڵی دەریکردوە و دەستکەوتێکی زۆر باشە، ئامانجی ئێمە ئەوەیە دەمانەوێت هەڵبژاردنێکی پاک و بیگەرد لە هەرێمی کوردستان بەرێوەبچێت و ئەو بۆشاییە یاساییانە نەهێڵین کە دروست بووە.