رەوەند مەلا مەحموود: بیرۆکەی دانانی پارێزگارێکی بێلایەن بۆ کەرکوک بۆ ئێستا نابێت

  2024-02-27  | 
دۆسیە:  کەرکوک
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی لە کەرکووک رایدەگەیەنێت: هەموو لایەنەکان هەوڵی وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری کەرکووک دەدەن بۆیە بیرۆکەی دانانی پارێزگاری بێلایەن بۆ کەرکوک کاتی خۆی گونجاو بووە.

رەوەند مەلا مەحموود، بەرپرسی مەڵبەندی کەرکووکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاند: لێکتێگەیشتن لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی کەرکووک هەیە، سێی مانگی داهاتوو کۆبوونەوەیەک بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی ئەو پڕۆژانەی ئامادە دەکرێن.
 
ئاماژەی بەوەشکرد، هەموو لایەنەکان هەوڵی وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری کەرکووک دەدەن، بیرۆکەی دانانی پارێزگاری بێلایەن بۆ ساڵی ٢٠٠٣ دەگەڕێتەوە، ئەو بیرۆکەیە بۆ کاتی خۆی گونجاو بوو نەوەک ئێستا، ئێستا پێکهاتەکانی دیکە ئامادەییان هەیە، یەکێتی ئامادەی دانوستاندنە لەگەڵ هەموو لایەنەکان و لە حکومەتی خۆجێی داهاتووی کەرکووک، پێویستە هەموو لایەنەکان بەشدار بن.
 
رەوەند مەلا مەحموود پێیوایە پۆستی پارێزگاری کەرکووک دەبێت گفتوگۆی زیاتری لەبارەوە بکرێت و جەختیش دەکاتەوە لەوەی بڕیارە هەر لایەنێک، پڕۆژەیەک بۆ پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی کەرکووک پێشکەشبکات و دوای گفتوگۆ لەبارەیانەوە، یەکێکیان پەسند بکرێت.