میدیای یه‌كێتی: رێكاره‌كان بۆ دروستكردنی هه‌ژماری بانكی بۆ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌ستپێكرد

  2024-03-01  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دوای بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی، بانکەکانی رافیدەین و رەشید رێکارەکانیان بۆ کردنەوەی لقی بانکی لە هەرێمی کوردستان دەستپێکرد بۆ دروستکردنی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم.


سەرچاوەیەک لە بانکی رافیدەین بە کوردسات نیوزی راگەیاندوە: لە چوارچێوەی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی بۆ بەنیشتیمانیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، لەچەند رۆژی رابردوودا رێکارەکانی کردنەوەی لقێکی بانکەکەیان لە شاری هەولێر دەستپێکردووە و لەئێستاشدا سەرقاڵی تەواوکردنی رێکارەکانن بۆ کردنەوەی هەژماری بانکی بۆ سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیارە لەچەند رۆژی داهاتووشدا هەردوو بانکی رافیدەین و رەشید لقی خۆیان لە سلێمانی بکەنەوە و رێکارەکانی دروستکردنی هەژماری بانکی بۆ فەرمانبەرانی هەرێم دەستپێبکەن.

سەرچاوەکە ئاشکراشیکردووە، هەردوو بانکی رافیدەین و رەشید ئامادەییان نیشانداوە لەماوەیەکی کەمدا هەژماری بانکی بۆ تەواوی مووچەخۆرانی هەرێم دروستبکەن و لەمانگی ئازاری ئەمساڵیشەوە مووچەکانیان لە رێگەی کارتی بانکیەوە پێدەدرێت.


ڕیکلام