بانكی رەشید و رافیدەین : دەتوانین لە ماوەی مانگێكدا فەرمانبەرانی هەرێم بكەینە خاوەنی هەژماری بانكی

  2024-03-02  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
هەردوو بانکی رەشید و رافیدەین دڵنیایی دەدەنە حکومەتی عێراق کە لە توانایداندایە لەماوەی مانگێکدا هەژماری بانکی بۆسەرجەم فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بکەنەوە

بانکی رەشید و رافیدەین لە عێراق رایانگەیاندوە، ئامادەکارییەکانیان بۆ کردنەوەی لقەکانیان لە هەولێر و سلێمانی دەستپێکردووە و ،رەزامەندییان نیشانداوە بۆ ئەوەی هەژماری بانکی بۆ سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بکەنەوە

لەوبارەیەوە، د. بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: وەک ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق نوسراوی لارینەبوونی کردنەوەی لقەکانی بانکی رەشید و رافیدەینیان وەرگرتووە و ئامادەن لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستاندا لقەکانیان بکەنەوە، بەڵام رێکاری کردنەوەیان لای حکومەتی هەرێمی کوردستانە.

ئەمە لەکاتێکدایە، پێشتر دادگای فیدراڵی بڕیاریدا کە نەناردنی مووچە لەلایەن بەغداوە بۆ فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان نایاساییە، دەبێت فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان ھاوشێوەی فەرمانبەرانی عیراق مووچە وەربگرن، دواتر تەیف سامی وەزیری دارایی رایگەیاند: تەنیا بۆ مانگی شوبات پارە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت و، بۆ مانگەکانی دواتر دەبێت مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، بەئەلیکترۆنی بکرێت و فەرمانبەران ببنە خاوەن هەژماری بانکی تایبەت بە خۆیان.


ڕیکلام