دەبێت لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا لیستی موچەخۆرانی هەرێم بە زمانی عەرەبی ڕەوانەی بەغدا بکرێت

  2024-03-02  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دوای ئەوەی وەزارەتی دارایی عێراق داوای کرد لیستی موچەخۆرانی هەرێم بە زمانی عەرەبی بە دەستیان بگات وەزارەت و فەرمانگەکانی هەرێم سەرقاڵی ئامادەکرنی ئەو لیستەن.

بە پێی زانیاریەکان، دوای داواکەی وەزارەتی دارایی عێراق بۆ ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی شوبات بە زمانی عەرەبی و لە ماوەی ٢٤ سەعاتدا رەوانەی وەزارەتی دارایی عێراقی بکەن، لە ئێستادا وەزارەت و فەرمانگەکانی هەرێم لە دەوامدان و سەرقاڵی ئامادەکردنی لیستەکەن.

هەر بەپێی ئەو زانیارییەکانە ئەستەمە بتوانرێت لە ماوەی ٢٤ سەعاتدا ئەو لیستە ئامادە بکرێت، چونکە لە لیستەکانی رابردوو فەرمانبەران ناوی سیانیان نوسراوە، ئێستا داوای ناوی چواری دەکرێت، هەروەها بەکارهێنانی زمانی عەرەبی بۆ زانینی پلە و قۆناغی فەرمانبەرانە، چاوەڕوان دەکرێت ئامادەکرنی لیستەکە تا چوارشەممە بەردەوام بێت.

راشیگەیاند: دوو جۆر ئامادەکردنی لیستی مووچە هەیە، ئەوانەی هەمیشەین لەگەڵ لیستی ئەوانەی بە گرێبەست دامەزراون، ماوەی چەند ساڵە دامەزراون و نوسراوی دامەزراندینان بکرێت بە عەرەبی و هاوپێچ بکرێت.


ڕیکلام